PM:08:00:28/02/2025
2404 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئۆکرانیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەمریکا و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپدا کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردن و رێککەوتن لەسەر ئاگربەستی ئۆکرانیا و رادەستکردنی بەشێکی کانزا گرانبەهاکانی ئەو وڵاتە بە ئەمریکا.
ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، دوای ئەوەی ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی لە ماوەکانی رابردوودا داواکەی دۆناڵد ترەمپی رەتدەکردەوە بۆ رادەستکردنی کانزاکانی ژێر خاکی کێڤ بە ئەمریکا، بەڵام دواجار بە داواکەی ترمپ رازیبوو سەبارەت بەو رێککەوتنە لەگەل ترمپدا کۆبووەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی سێ ساڵی جەنگی روسیا و ئۆکرانیادا، ئەمریکا بەبڕی
٣٥٠ ملیار دۆلار هاوکاری ئۆکرانیای کردووە. لە ئێستاشدا ترەمپ دەیەوێت لە رێی وەرگرتنی
کانزا بەنرخەکانی ژێر خاکی ئۆکرانیا، ئەو بڕە داراییەی خۆی وەربگرێتەوە.