سەردێڕ:

وەقفی سوننی عێراق: سبەینێ یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە

PM:06:06:28/02/2025

2556 جار خوێندراوەتەوە

لە سعودیە و تورکیا و عوممان سبەینێ شەممەی وەک یەکەم رۆژی رەمەزان دیاریکرد.


ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، لە سعودیە و تورکیا و عوممان سبەینێ وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرا. هاوکات، دادگای شاهانەی سعودیە رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی چاودێران لە سعودیە بینینی مانگی رەمەزانیان راگەیاند و دادگای باڵاش بڕیاری دا کە سبەی شەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

هاوکات، میدیای فەرمی توركیا لە زاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی باڵای کاروباری ئاینی لەو وڵاتە بڵاویكردەوە، سبەی شەممە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە  و ئەمشەو لە تەواوی مزگەوتەكانی ئەو وڵاتە نوێژی تەراویح ئەنجامدەدرێت، دەشڵێت، "رەمەزانی ئەمساڵ ٢٩ رۆژ دەبێت".













گەلەری