سەبارەت بە نهێنی ئەمەش سەنتەری ئەڵمانی روونی کردەوە، شەکری دەستکرد کارکردنی ڤیتامین "ئی" کەمدەکاتەوە کە گرنگە بۆ تەندروستی قژ، ئاماژە بە پێویستی کەمکردنەوەی شەکری دەستکردووە و گۆڕینی بە شیرینکەری سروشتی وەک هەنگوین.
سەنتەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ماددە دروستکراوەکانی تام وەک گلوتامات پرۆسەی میتابۆلیزم تێکدەدەن، ئەمەش رێگە خۆشدەکات بۆ زوو سپیبوونی قژ.
بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو کێشەیە، سەنتەرەکە ئامۆژگاری کردووە، پشت بە ژەمە فرێشەکان ببەسترێت و تا دەتوانرێت ژەمە ئامادەکراوەکان بە دووربگرن.
سەنتەرەکە باسی لەوەش کردووە، بۆیەی پیشەسازی و ماددەی پارێزەر و زیادکراوەکانی تر زیان بە پێکهاتەی قژ دەگەیەنن، بۆیە باشتر وایە خۆت بە دوور بگرێت لە خواردنە رەنگاو رەنگەکان بەتایبەت ئەوانەی زۆرجار لە شیرینییەکاندا دەبینرێن.