AM:09:09:28/02/2025
2236 جار خوێندراوەتەوە
پەیامەکەى ئۆجەلان لەسەر ئاستى نێودەوڵەتیش کاردانەوەی دروستکرد و کۆشکی سپی لەو بارەیەوە رایگەیاند، پیشوازی لە پەیامەکەی ئۆجەلان دەکەن و هیوادارن پەیامەکە یارمەتیدەربێت بۆ هێنانەدی ئاشتی لە ناوچەکە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، برایان هیوز، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی رایگەیاند، پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئــۆجەلان بۆ ئاشتی بەرز دەنرخێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پەیامە بە هەنگاوێکی
گەورە بۆ کەمکردنەوەی ململانێکان لە ناوچەکە دەزانن و هیوادارن ئەم هەنگاوە نیگەرانییەکانی
تورکیا سەبارەت بە هاوبەشەکانی ئەمریکا لە شەری دژی داعش لە سوریا کەم بکاتەوە.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، دوێنێ شاندی ئیمراڵی پەیامی ئۆجەلانیان لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی لە
تورکیا بڵاو کردەوە و لە پەیامەکەشدا، ئۆجەلان داوای لە پەکەکە کرد کە چەک دابنێن
و پەکەکەش هەڵبووەشێننەوە و خۆشی بەرپرسیاریەتیی مێژوویی پەیامەکە لە ئەستۆ دەگرێت.