سەردێڕ:

کۆمسیۆنی ئەوروپا: وەڵامی توندمان دەبێت ئەگەر ئەمریکا باجی گومرگیمان بەسەردا بسەپێنێت

PM:12:46:27/02/2025

2272 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە ٪٢٥ باجی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی یەکێتی ئەوروپا و هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکات، هاوکات کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، وەڵامی توندیان دەبێت ئەگەر باجی گومرگیان بەسەردا بسەپێنن.


ئەمرۆ پێنج شەممە ٢٧ـی شووباتـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، باجی گومرگی لە٪٢٥ بەسەر بەرهەمەکانی ئەوروپا دەسەپینێت و وتیشی، یەکێتی ئەوروپا زیانی زۆری بە ولاتەکەی گەیاندووە، بۆیە بەشێکی زۆری پلانەکەی جێبەجێ دەکات و لە دووی نیسانەوە دەست پێدەکات.

هاوکات، لە بەرامبەردا کۆمسیۆنی ئەوروپا بڵاویکردەوە، یەکێتی ئەوروپا سوودی زۆری بە ئەمریکا گەیاندووە بە لەبەرچاوگرتنی قەبارە و یەکخستنی بازاڕ، ئاماژەی بەوەشکرد، وەڵامیان دەبێت ئەگەر واشنتن باجی گومرگیان بەسەردا بسەپێنێت.

 

 













گەلەری