سەردێڕ:

کۆریای باکوور لەدوای ناردنی هێزی ئاشتیپارێز بۆ سنوری رووسیا هێزی هاوکاری دەنێرێتە ئەو وڵاتە

AM:10:34:27/02/2025

1968 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی دەزگای زانیاریی کۆریای باکوور رایگەیاند، هاوکاریی سەربازیی دەنێرنە رووسیا، ئەمەشدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناردنی هێزی ئاشتیپارێز لەلایەن وڵاتانی رۆژاواوە بۆ سەر سنوورەکانی رووسیادا دێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥، میدیای فەرمیی کۆریای باکوور رایگەیاند، بڕیارە کۆریای باکوور وەکو پشتیوانیی بەرامبەر جەنگەکەی لەگەڵ ئۆکرانیا هاوکاریی سەربازیی زیاتر بۆ رووسیا بنێریت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سەربازانە لە هەرێمی کورسک نیشتەجێ دەکرێن، ئەمەش بەهۆی ئەو جەنگە بەردەوامەی لە نیوان رووسیا و ئۆکرانیا لەسەر سنوورەکانی ناوچەکەدا هەیە.

ئەمە لەکاتێکدایە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاندبوو، "ناردنی هێزی ئاشتیپارێز بۆ ئۆکرانیا بەهیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە و پێویستە ئەو کێشەیە لە ریشەوە چارەسەر بکرێت".













گەلەری