وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، ناردنی هێزی ئاشتیپارێز بۆ ئۆکرانیا بەهیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە و پێویستە ئەو کێشەیە لە ریشەوە چارەسەر بکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا لە قەتەر رایگەیاند، هەر پیشنیازێک لە بارەی بڵاوکردنەوەی هێزەکانی ئاستیپارێز لە نزیک سنورەکانی رووسیا رەتدەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ئەو کێشەیە لە
ریشەوە چارەسەر بکرێت و ناردنی سەرباز کێشەکە قوڵتردەکاتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لەسەردانەکی بۆ
واشنتن رایگەیاند، بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی ئۆکرانیا و رێزگرتن لە ئاگربەستەکە
دەبێت هێزی ئاشتیپارێز لە ئۆکرانیا بڵاو بکرێتەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە ترەمپ
پێشنیازەکەی سەرۆک فەرەنسای قبوڵکرد و ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەو پێشنیارە
جێبەجێدەکرێت ئەگەر هەموو لایەک لەسەری رەزامەندبن.