سەردێڕ:

ئەمریکا و ئۆکرانیا لەسەر چەند پرسێک گەیشتنە رێککەوتن

PM:02:48:26/02/2025

1856 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکان بڵاویانکردەوە واشنتن و کیێڤ لەسەر پێدانی بەشێکی کانزاکانی ئۆکرانیا بە ئەمریکا رێککەوتن، بەبێ ئەوەی ئەمریکا گەرەنتی پاراستنی ئۆکرانیا و ناردنی چەک بدات، بڕیاریشە رۆژی هەینی زیلینسکی سەردانی واشنتن بکات و لەگەڵ ترەمپ رێکەوتنەکە واژۆ بکەن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٥، میدیاکان بڵاویانکردەوە، ئۆکرانیا و ئەمریکا لەسەر رەشنوسی پێدانی کانزاکان گەیشتوونەتە رێکەوتن کە لەڕێیەوە ئەمریکا مافی بەدەستهێنانی ٪٥٠ی کانزا دەگمەنەکانی ئۆکرانیای دەبێت.

هاوکات بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە لە رێکەوتنەکەدا ئەمریکا هیچ گەرەنتیەکی نەداوە بۆ پاراستنی ئۆکرانیا و ناردنی چەک، واشنتن تەنها ئەوەی وتووە دەیانەوێت ئۆکرانیا ئازاد و سەروەر بێت.

لەلایەکی تریشەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رۆژی هەینی زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا سەردانی ئەمریکا دەکات بەمەبەستی واژۆکردن لەسەر رێکەوتنێکی گەورە.













گەلەری