سەردێڕ:

نرخی زێڕ بە رێژەیەکی بەرچاو نزمبووەوە

AM:08:27:26/02/2025

44916 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ نزمبووەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٩١٦ دۆلار و ١٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٢٣ دۆلار و ٢٠ سەنت نزمبووەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٥، لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەپ وەک سەرۆکی ئەمریکا نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا.

ئەمە لەکاتێکدایە،دۆناڵد ترەمپ، دوو هەفتە بەر لە ئێستا پێناسی گومرگیی بەسەر هەموو بەرهەمێکی ئەلەمنیۆم و ئاسندا سەپاند، کە هاوردەی ئەمریکا دەکرێن، ئەوەش بێ متمانەیی لای بازرگانان و وەبەرهێنەران دروستکردووە.

هەرچەندە بڕیارەکەی ترەمپ بۆ پاڵپشتیکردنە لە بەرهەمی ناوخۆ، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە سەپاندنی پێناسی گومرگی لەلایەن ئەمریکاوە، بێ وەڵام نامێنێتەوە لەلایەن هاوبەشە بازرگانییەکانی ئەو وڵاتەوە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٣٢ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦١٩ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٤٩ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٠٧ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦١٩ هەزار دینارە.













گەلەری