AM:08:12:26/02/2025
972 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەدوێنێ دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٣ دۆلار و ٢٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ دۆلارێک و ٩٧ سەنت دابەزی.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٦٩ دۆلار و ١٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ دوو دۆلار و هەشت سەنت دابەزی هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ترامپ دوو هەفتەی رابردوو سەپاندنی باجی٪٢٥ لەسەر
هاوردەکردنی نەوتی مەکسیک و کەنەدا و ٪١٠ی لەسەر نەوتی خاوی کەنەدا دواخست، تا
١یئادار، کە دانوستان لەگەڵ ئەو وڵاتانە دەکات.