سەردێڕ:

ئیسرائیل ئامادەیە ٣٠١ زیندانیی فەڵەستینی ئازاد بکات لەبەرامبەر تەرمی دوو بارمتەی ئیسرائیلی

PM:06:52:25/02/2025

1364 جار خوێندراوەتەوە

میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویانکردەوە، ئیسرائیل ئامادەیە ٣٠١ زیندانی فەڵيستینی کە بڕیار بوو ٢٢ـی ئەم مانگە ئازادیان بکات، بەرامبەر رادەستکردنی تەرمی دوو بارمتەی ئیسرائیلی، ئازادبکات.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی شوباتـی ٢٠٢٥، دەزگای پەخشی ئیسرائیل رایگەیاند، تەلئەبیب نیوەی ئەو زیندانیە فەلەستینیانە ئازاددەکات کە بڕیاربوو شەممەی رابردوو ئازادبکرێن، لەبەرامبەر رادەستکردنی تەرمی دوو بارمتەی ئیسرائیلی.

هاوکات، بە گوێرەی رێککەوتنەکەیان، بڕیاربوو ئیسرائیل رۆژی ٢٢ـی ئەم مانگە ٦٠٢ زیندانیکراوی فەڵەستینیی ئازاد بکات، بەڵام تا ئێستا ئازادی نەکردوون.

لەبارەی ئەو بابەتە وتەبێژی حەماسیش رایگەیاند، ئیسرائیل پابەندی رێکەوتننامەکە نەبووە، بۆیە ئامادەش نین هیچ دانوستانێکی نوێیان لەگەڵدا بکەن.

 













گەلەری