AM:09:54:25/02/2025
1124 جار خوێندراوەتەوە
بە گوێرەی رێککەوتنەکەیان، بڕیاربوو ئیسرائیل رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە ٦٠٠ زیندانیکراوی فەڵەستینیی ئازاد بکات، بەڵام تا ئێستا ئازادی نەکردوون، وتەبێژی حەماسیش رایگەیاند، ئیسرائیل پابەندی رێکەوتننامەکە نەبووە، بۆیە ئامادەش نین هیچ دانوستانێکی نوێیان لەگەڵدا بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٥، عەبدولـلەتیف قانوع، وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند، بەپێی رێککەوتن و دانوستانەکان دەبێت ئیسرائیل پابەندی رێککەوتنەکە بێت، بەڵام لە قۆناغی یەکەمەوە زۆر لەمپەر و کۆسپیان دروستکرد.
باسی
لەوەشکرد، ئەوەش مانای ئەوەیە کە پابەندنین بە جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە، لەبەرئەوە
هیچ دانوستانێکی تازەیان لەگەڵ ئەنجام نادەن.
ئاماژەی بەوەشکرد،
ئیسرائیل وڵاتانی نێوەندگیریان ئاگادارکردووەتەوە کە ئامادەنین ٦٠٠ زیندانییەکە
ئازادبکەن.
میدیا ئیسرائیلییەکانیش
بڵاویانکردوەتەوە، ئازادنەکردنی زیندانەکان بۆ ئەو نمایشە سەربازییە دەگەڕێننەوە کە
حەماس لە کاتی ئازادکردنی شەش بارمتەکەی ئیسرائیلدا نواندوویەتی.