سەردێڕ:

نرخی نەوت بەرزبووەوە

AM:08:24:25/02/2025

932 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەدوێنێ بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٥ دۆلار و ١٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ ٩٠ سەنت بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ شوباتی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧١ دۆلار و ١٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ ٩٨ سەنت بەرزبووەوە هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت.

ئەمە لەکاتێکدایە، ترامپ دوو هەفتەی رابردوو سەپاندنی باجی٪٢٥ لەسەر هاوردەکردنی نەوتی مەکسیک و کەنەدا و ٪١٠ی لەسەر نەوتی خاوی کەنەدا دواخست، تا ١ی​​ئادار، کە دانوستان لەگەڵ ئەو وڵاتانە دەکات.













گەلەری