سەردێڕ:

ترەمپ: لە چەند هەفتەی داهاتوودا جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا کۆتایی دێت

PM:10:43:24/02/2025

2076 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، لە چەند هەفتەی داهاتوودا جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا کۆتایی دێت، سەرۆکی فەرەنساش داوای لە ترەمپ کرد سەقامگیریی ئۆکرانیا بپارێزێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٥، ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی ئاگربەستی جەنگی ئۆکرانیاوە لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە.

ئاژانسەکانی هەواڵیش بڵاویان کردەوە، دۆناڵد ترەمپ بە ماکرۆنی وتووە، لە ماوەکانی داهاتوودا زیلینسکی سەردانی کۆشکی سپی دەکات. وتووشیەتی، لەبارەی پرسی وەرگرتنی کانزا و نەوتەوە لەبری ئەو هاوکاریانەی بە ئۆکرانیایان داوە لە ڕێکەوتن نزیکن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوو کۆتایی بە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا دێت و ئاگربەست رادەگەیەنن.

لە بەرامبەردا ماکرۆن داوای لە ترمپ کردووە، پێویستە ئەمەریکا بەهێزەوە بەشداریی لە ئاسایش و سەقامگیری ئۆکرانیادا بکات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویستە ئۆکرانیا بەشداریی گفتوگۆکانی کۆتاییهێنانی جەنگ و راگەیاندنی ئاگربەست بکات.













گەلەری