PM:03:46:24/02/2025 
        
      6344 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       تاقیگەی فەلەکناسی خۆر لە پەیمانگای توێژینەوەی بۆشایی ئاسمان و پەیمانگای فیزیای خۆر و زەوی لە ئەکادیمیای زانستی ڕووسیا رایانگەیاند لە ماوەی نزیکەی دوو مانگ و نیودا بۆ یەکەمجارە درەوشانەوەیەکی گەورە لە بەرزترین پلەدا روودەدات.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           بەپێی بەیاننامەکە ئەو درەوشانەوانەی تیشکی خۆر بە بەرزترین پلەی X لەسەر خۆر ڕوویداوە کە بە نزیکەی کاتژمێر ٢٢:٢٠ بەکاتی مۆسکۆ تۆمارکراوە، ڕیزبەندی سەرەتایی بۆ ئەمە ٢.٠ Xە، دوایین دەروشانەوەی هاوشێوە لەسەر خۆر لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بووە کە نزیکەی دوو مانگ و نیو لەمەوبەر بووە.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
شارەزایان دەڵێن، ئەو رووداوانە لە ئەنجامی زیادبوونی
خێرای چالاکییەکانی خۆرەوەیە کە کەمتر لە رۆژێک لەمەوبەر دەستیپێکردووە و تا ئێستاش
بەردەوامە، جێگەی باسە پێشتر سێ ئاگرکەوتنەوە لە ئاستی ناوەڕاستدا بینراون.
		 
بەگوێرەی لێدوانی شارەزایان " تا ئێستا
هیچ نیشانەیەک نییە بۆ کەمبوونەوەی چڕی چالاکییەکە بەگوێرەی زانیارییەکانمان ئەگەری
ئەوە هەیە ڕووداوی گەورەی نوێ رووبدات، ئەو هەڵچوونە لە لێواری رۆژئاوای خۆر روویداوە،
بە ئەگەرێکی کەم کاریگەری لەسەر زەوی و دروستبوونی زریانی موگناتیسی هەیە"
		
		 
  
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             