AM:11:41:24/02/2025
3916 جار خوێندراوەتەوە
ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی فەڕه‌نسا ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی محه‌مه‌د عه‌مره ناسراو به (مێش) راگه‌یاند كه له ته‌مه‌نی منداڵییەوە لانیكه‌م ١٩ جار بە تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌ك، ساخته‌كاری، زه‌وتكردن، توندوتیژی، بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان و ئه‌ندامبوون له باندێكی تاوانكاریدا تۆمه‌تبار كراوه.
ئەمرۆ دووشەممە ٢٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، وه‌زاره‌تی ناوخۆی فەڕه‌نسا رایگەیاند، محه‌مه‌د عه‌مره‌ی له بوخارێست به پشتبه‌ستن به فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ئه‌وروپی، له‌لایه‌ن پۆلیسی رۆمانیاوه دەستگیرکراوە، هاوکات ١٠ کەسی دیکەش بەتۆمەتی هاوکاریکردنی دەستگیرکراون.
هاوکات، داواكاری گشتی فەڕه‌نسا باسی
لەوەکردووە ، سه‌ره‌ڕای گۆڕانی ره‌نگی قژی، محه‌مه‌د عه‌مره به به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای
ناسینه‌وه‌ی ده‌موچاو و به‌راوردكردنی په‌نجه‌مۆر ناسێندراوەتەوە.
جێی ئاماژە پێدانە، محه‌مه‌د عه‌مره‌ی تەمەن ٣٠ ساڵ له شاری مارسیلیا له باشوری فەڕه‌نسا له‌دایكبووه و پێشینەی تاوانی هەبووە و ئەمە یەکەم جار نییە هەوڵی دەستگیرکردنی دەدرێت، پێشتر و له
مانگی ئایاری ساڵی رابردوو لەکاتی هەوڵێک بۆ دەستگیرکردنی لە دەست ده‌سه‌ڵاتدارانی
فەڕه‌نسا هەڵهات، هاوکات محه‌مه‌د عه‌مره به مه‌ترسیدارترین داواكراو له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه پۆلێن ده‌كرێت.