AM:08:34:24/02/2025
940 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەدوێنێ نزمبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ٢٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٢٠ سەنت لە نرخەکەی دابەزی.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧٠ دۆلار و ٢٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٢٠ سەنت نزمبووەوە هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەم دابەزینەی نرخی نەوت بەشێکی پەیوەستە بە رێککەوتنی
هەرێم و عێراق لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری
جیهان هاوکات، بەشێکی دیکەی نرخەکان پەیوەستە بە دانوستانەکانی کۆتاییهێنانی شەڕی
ئۆکرانیا و روسیا.