AM:09:17:23/02/2025 
        
      5388 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هەوڵدەدات ئەو پارانە وەربگرێتەوە کە ئەمریكا وەك هاوکاری پێشكەشی ئۆکرانیا كردووە، لەگەڵ پوتین قسەی كردووە و لە رێككەوتن نزیكبوونەتەوە بۆ راگرتنی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ترەمپ، لە وتارێکیدا لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆنفرانسی کاری سیاسی باسی لەوەکرد، بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پارانەی ئەمریکا داویەتی بە ئۆکرانیا داوای كانزای دەگمەن و نەوت و هەر شتێک دەکەن لەو وڵاتە کە دەستیان بکەوێت.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ پوتین قسەی کردووە پێی وتووە دەبێت شەڕی ئۆکرانیا
کۆتایی پێبێت، دەشڵێت، "لە رێککەوتن نزیک بوینەتەوە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی
ئۆکرانیا و روسیا.
 
		 
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             