سەردێڕ:

بانکی ناوەندی ئەوروپا گەورەترین زیان لە مێژوودا تۆمار دەکات

PM:10:15:20/02/2025

2568 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی ئەوروپا رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٤دا گەورەترین زیانی تۆماکردووە کە گەورەترین زیانە بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بانکی ناوەندی ئەوروپا لە بارەگای سەرەکی خۆی لە ئەڵمانیا رایگەیاند، کۆی زیانی ساڵی رابردوو زیاتر لە ٧.٩ ملیار یۆرۆ بووە، ئەم زیانەش گەورەترین زیانە لە ساڵێکدا کە بانکەکە بەدرێژایی ٢٥ ساڵ تۆماری کردووە.

هاوکات، لە ساڵی ٢٠٢٣ـش بانکی ناوەندی ئەورپا توانی زیانەکانی بۆ یەک ملیار و ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ کەم بکاتەوە بەهۆی بەکارهێنانی بڕگەکانی یەدەگ بە بەهای ملیارەها یۆرۆ.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەم زیانانە کاریگەری لەسەر بانکە ناوەندییە نیشتمانییەکانی ناوچەی یۆرۆ دەبێت، چونکە بانکی ناوەندی ئەوروپا چیتر ناتوانێت پاداشتی ئاسایی خۆی دابەش بکات.













گەلەری