سەردێڕ:

یەکێتیی ئەوروپا چەند سزایەکی لەسەر سووریا هەڵگرت

PM:02:34:20/02/2025

1456 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا سزای وزە، گواستنەوە و ئاوەدانکردنەوە لەسەر سووریا هەڵبگرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، یەکێتی ئەوروپا بڕیاری دا کۆمەڵێک ڕێکاری سنوردارکردن لە بوارەکانی ووزە و گواستنەوەو ئاوەدانکردنەوەدا لەسەر سووریا هەڵبگرێت.

پێشتریش یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاندبوو، سزاکانی سەر سووریا لە بوارەکانی فڕۆکەوانی، ژێرخانی بانکی، وزە و گواستنەوەی وشکانی بۆ ماوەی ساڵێک رادەگرێت.

لە لایەکی دیکەشەوە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند پێویستە هەندێک سزا لەسەر سووریا هەڵبگیرێت تاوەکو ئابووری ئەو ووڵاتە دەکەوێتەوە سەر ڕێڕەوی خۆی.













گەلەری

‌بەپەلە