سەردێڕ:

نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ دابەزی

AM:08:25:20/02/2025

872 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەدوێنێ نزمبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٥ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ ٢١ سەنت دابەزی.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧١ دۆلار و ٨٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ ١٢ سەنت دابەزی هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت.

ئەمە لەکاتێکدایە، ترامپ هەفتەی رابردوو سەپاندنی باجی٪٢٥ لەسەر هاوردەکردنی نەوتی مەکسیک و کەنەدا و ٪١٠ی لەسەر نەوتی خاوی کەنەدا دواخست، تا ١ی​​ئادار، کە دانوستان لەگەڵ ئەو وڵاتانە دەکات.













گەلەری