PM:11:46:19/02/2025
2336 جار خوێندراوەتەوە
دەسەڵاتدارانی ئەمریکا رایانگەیاند، بەهۆی پێکدادانی دوو فڕۆکەی بچووک لە ناوەڕاستی ئاسمانی باشووری ویلایەتی ئەریزۆنا لە ئەمریکا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بە گوێرەیی کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی، ئەو دوو فڕۆکەیە لە یەکێک لە فڕۆکەخانەکانی ویلایەتی ئەریزۆنا پێکیاندا داوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
هەروەها،
بەشی پۆلیسی مارانا گیانلەدەستدانی ئەو دوو کەسەی ئەو ڕووداوەی پشتڕاستکردەوە بەڵام
وردەکاری زیاتری نەخستەڕوو.
هاوکات،
ئەو وێنانەی کە لەلایەن رێبوارانەوە گیراون، نیشان دەدەن کە دووکەڵی رەش لە فڕۆکەخانەوە
بەرز دەبێتەوە. بەپێی زانیارییەکانی کەناڵەکە لە ئێستادا ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی
و دەستەی سەلامەتی گواستنەوەی نیشتمانی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.