PM:11:08:19/02/2025
1736 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی گروپە چەکدارەکانى غەزە رایگەیاند، سبەینێ تەرمی چوار بارمتە رادەستی ئیسرائیل دەکەنەوە. سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، لە دوای ٤٨ کاتژمێر تەرمەکان دەدەنەوە بە کەسوکاریان.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، وتەبێژی گروپە چەکدارەکانی غەزە رایگەیاند، لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی ئاگربەست رۆژى پێنج شەممە تەرمی چوار بارمتە رادەستی سوپای ئیسرائیل دەکەنەوە.
لای
خۆشییەوە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە مەراسیمێکی شایستەدا تەرمی بارمتەکان وەردەگرنەوە،
کەسوکاری بارمتە کوژراوەکانیش بانگهێشدەکەن تا نموونەی دی ئێن ئەیان لێ وەربگرن.
دەشڵێت، لە دوای دڵنیابوونەوە لە شێوازی مردنەکەیان
و ناسینەوەی بارمتەکان تەرمەکانیان بە کەسوکاریان دەدەنەوە.