PM:05:58:19/02/2025
1760 جار خوێندراوەتەوە
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كان له‌سه‌ر قۆناغی دووه‌می رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس رایگه‌یاند، ئاماده‌یه هه‌موو بارمته‌كانی ئیسرائیل به یه‌كجار ئازاد بكات، به‌ڵام بۆ ئه‌و مه‌به‌سته مه‌رجی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، تاهیر نونو، راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی بزوتنەوەی حه‌ماس رایگه‌یاند، بزوتنه‌وه‌كه‌یان ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له قۆناغی دووه‌مدا هه‌مووبارمتە ئیسرائیلییه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه ئازاد بكه‌ن، نه‌ك قۆناغ به قۆناغ وه‌ك ئه‌وه‌ی له قۆناغی یه‌كه‌مدا بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بزوتنه‌وه‌كه نێوه‌ندگرانی
له‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام ده‌كاته‌وه، بۆئه‌وه‌ش
مه‌رجی هه‌یه كه پێویسته ئیسرائیل پابه‌ندی رێكه‌وتنه‌كه‌ی بێت.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، دوێنێ خه‌لیل حه‌یا سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له غه‌ززه
پشتڕاستیكرده‌وه كه حه‌ماس سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه ته‌رمی چوار بارمته‌ی ئیسرائیلی راده‌ستی
ئیسرائیل ده‌كات و رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووش شه‌ش شەش بارمتە ئازاد ده‌كات.