سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان: لەدوای رووخانی دەسەڵاتی ئەسەدەوە ٢٨٠ هەزار ئاوارەی سووری گەراونەتەوە وڵاتەکەیان

AM:09:19:19/02/2025

720 جار خوێندراوەتەوە

کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لەدوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە، ٢٨٠ هەزار ئاوارەی سووری گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.


ئەمرۆ چوارشەممە ١٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، فیلیپۆ گراندی، کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەش کردووە، جگە لەو ٢٨٠ هەزار ئاوارەیە، نزیکەی ٨٠٠ هەزار ئاوارەی دیکەی ناوخۆی وڵاتەکە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی رەسەنی خۆیان.

باسی لەوەش کردووە، پێویستە سەرجەم لایەنەکان هاوکاری حکومەتی نوێی سوریا و ئاوارەکان بکەن و بەپەلە هاوکارییەکانیان بگەیەننە دەستیان، چونکە ئەگەر بە زوویی هاوکارییان پێ نەگات، مەترسیی ئەوەیان لەسەرە جارێکی دیکە ناچار ببن سوریا بەجێ بهێڵن.

 

 













گەلەری

‌بەپەلە