AM:08:21:19/02/2025
592 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەدوێنێ بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٥ دۆلار و ٩٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ ٥٦ سەنت بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧٢ دۆلار و یەک سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ ٦٤ سەنت بەرزبووەوە هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ترامپ هەفتەی رابردوو سەپاندنی باجی٪٢٥ لەسەر
هاوردەکردنی نەوتی مەکسیک و کەنەدا و ٪١٠ی لەسەر نەوتی خاوی کەنەدا دواخست، تا ١ی
ئادار، کە دانوستان لەگەڵ ئەو وڵاتانە دەکات.