سەردێڕ:

حەماس وادەی ئازادکردنی شەش بارمتەی ئیسرائیلی ئاشکرا کرد

PM:05:38:18/02/2025

1576 جار خوێندراوەتەوە

گروپە چەکدارەکانی حەمماس رایگەیاند، بڕیارە شەممەی داهاتوو شەش بارمتەی زیندانیکراوی ئیسرائیل بە یەکجار ئازاد بکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، خەلیل حەیا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس بە میدیا فەلەستینیەکانی راگەیاندووە، لە درێژەی رێککەوتنی ئاگربەست بڕیاریە پێنجشەممەی داهاتوو تەرمی چوار زیندانی ئیسرائیلی رادەستی حکومەتی ئیسرائیل بکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل هێشتا هەوڵدەدات بۆ دواختسنی دانوستانەکانی قۆناغی دووەم و خۆی لە بەشداریکردن دەدزێتەوە، جەختیشی کردەوە کە ئیسرائیل پێویستە بەبێ دواخستن هەموو مەرجی ناو رێککەوتنەکە جێبەجێبکات.

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی ئاگاداری میسری ئاشکرای کرد کە خولێکی دانوستانەکانی نێوان شاندەکانی میسر، قەتەر، ئیسرائیل و ئەمریکا لە قاهیرە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.

ئەوەش لە دوای ئەوە دێت، لە رۆژی ١٩ـی کانونی دووەمـی ئەمساڵ دوای هەوڵەکانی میسڕ و قەتەڕ و ئەمریکا ئیسرائیل و حەماس رێککەوتن لەسەر ئاڵوگۆری بارمتەکان و ئازادکردنیان.

 













گەلەری