PM:02:19:18/02/2025
1736 جار خوێندراوەتەوە
رۆژنامەی ئەهرامی میسری رایگەیاندووە، میسر پلانێکی داڕشتووە تا دانیشتوانی غەززە لە ناوخۆدا نیشتەجێبکات بە بێ ئاوارەکردنیان.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بەپێی پلانەکە، میسر ناوچەی ئارام لە ناو غەززەدا بنیاد دەنێت و نۆژەنی دەکاتەوە تا فەڵەستینییەکان تێیدا نیشتەجێبن و لە مەترسی ئاوارەبوون بیانپارێزێت.
هاوکات، بۆ دابینکردنی پاڵپشتییە داراییەکان بۆ ئەم کارە، بیر لەوە
کراوەتەوە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی پەیوەست بە غەزە ئەنجامبدرێت و گفتوگۆ لەوبارەیەوە
بکرێت .
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای دانانی ئەم پلانە ترەمپ داوای کردبوو وڵاتانی
میسر و ئوردن دانیشتوانی کەرتی غەززە بگرنە خۆیان و رێگە بدەن ئەمریکا کەرتەکە کۆنترۆڵ
بکات و ئەو دوو وڵاتەش رەتیانکردبووەوە.