سەردێڕ:

فڕۆکەیەک بە ٨٠ سەرنشینەوە وەرگەڕا

PM:02:15:18/02/2025

1772 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسانی تۆرۆنتۆ رایانگەیاند، هەر ٨٠ کەسی ناو فڕۆکەیەک کە لەکاتی نیشتنەوە لە تۆرۆنتۆ کەوتە خوارەوە و وەرگەڕا ١٨ کەس بینداربوون.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٥، بەرپرسانی تۆرۆنتۆ رایانگەیاند، فڕۆکەیەک بە ٨٠ سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە وەرگەڕا، هیچ کەسێک گیانی لەدەستنەدا بەڵام ١٨ کەس برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ١٨ کەس بریندار بوون بەڵام تەنها ژمارەیەکی کەم بە سەختی بریندار بوون، لێکۆڵەرانیش لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن کە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە چییە.

گەشتی هێڵی ئاسمانی دێڵتا لە مینیاپۆلیسەوە بە درێژایی رێڕەوی فڕینەکەدا خلیسکا و باڵێکی ئاگری گرت پاشان لەسەر پشت وەستایەوە دواتر ئاگرکوژێنەوەکان بڵێسەی ئاگرەکەیان کوژاندەوە.

هاوکات، ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی ئەمەریکا رایگەیاند، فڕۆکەکە لەلایەن کۆمپانیای (ئێندێڤۆر ئایر)ی سەر بە کۆمپانیای دێڵتا بەڕێوەدەبرێت.

کۆمپانیای دێڵتا ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەکە نزیکەی کاتژمێر ١٤:١٥ بە کاتی ناوەندی ئەمریکا (١٩:١٥ بە کاتی ناوەندی ئەمریکا) رۆژی دووشەممە روویداوە.

دوای رووداوەکە فڕۆکەخانەکە داخرا، بەڵام گەشتەکانی چوونە ژوورەوە و دەرچوون لە تۆرۆنتۆ پیرسۆن نزیکەی کاتژمێر ١٧:٠٠ بە کاتی ناوخۆ دەستیپێکردەوە.

(Toronto) شارێکی کەنەدی و پایتەختی پارێزگای ئەنتاریۆیە لە بەشی خوارەوەی کەنەدادا، نزیک بە سنووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.


 













گەلەری