AM:11:38:18/02/2025 
        
      5508 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       شاندی رووسیا بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە گەیشتە سعودیە و لەگەڵ شاندی ئەمریکا کۆبووەوە.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٥، یوری ئوشاکۆڤ، یاریدەدەری سەرۆکایەتی رووسیا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ شاندی ئەمریکا گفتوگۆ دەکەن لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتن و پرسی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیاش یەکێکی تر دەبێت لە پرسە گرنگەکانی کۆبوونەوەکە.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
باسی لەوەشکرد، شاندەکەی رووسیا بە تەنیا بۆ پەیوەندی دوو قۆڵی لەگەڵ
هاوتا ئەمریکییەکانی گەیشتوونەتە سعودیە و هیچ دانوستانێکی سێ قۆڵی نابێت.
لەلایەکی ترەوە، شاندەکەی ئەمریکا لە مارکۆ
ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و مایک واڵتز یاریدەدەری ئاسایشی نیشتیمانی و ستیفان
ویتکۆف نێردەی تایبەتیی ترەمپ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکدێن.
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             