AM:08:56:18/02/2025
696 جار خوێندراوەتەوە
میدیاکانی بۆلیڤیا بڵاویانکردەوە، پاسێک لە پارێزگای پۆتۆسی باشووری بۆلیڤیا خۆی خستۆتە ناو کانییەکەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٥ی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٥، ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە، رووداوەکەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای پۆتۆسی- ئۆرۆرۆ روویداوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ٣١ کەس گیانیان لەدەستداوە".
ئاماژەیان بەوەشکردووە،
زیاتر لە ١٥ کەس بریندارە، کە ١٠ کەسی پێگەیشتوو هەروەها چوار منداڵن کە دوو منداڵیان
باری تەندروستییان ناجێگیرە.
ئەمە
لەکاتێکدایە، لە ٢٨ی ١ی ٢٠٢٥ بەهەمان شێوە لە بۆلیڤیا پاسێک وەگەڕا ١٩ کەس گیانی
لەدەستدا و ٩ کەسی دیکەش برینداربوون.