سەردێڕ:

نرخی زێڕ دووبارە دەچێتەوە ئاستی مێژووی لە بەرزیدا دەمێنێتەوە

AM:08:25:18/02/2025

996 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٩١٠ دۆلار و ٨٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی حەوت دۆلار و ٨٠ بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٥، لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەپ وەک سەرۆکی ئەمریکا نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، هەفتەی رابردوو نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا و بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

هاوکات، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم دووبارە بەرزبووەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە،دۆناڵد ترەمپ، دوو هەفتە بەر لە ئێستا پێناسی گومرگیی بەسەر هەموو بەرهەمێکی ئەلەمنیۆم و ئاسندا سەپاند، کە هاوردەی ئەمریکا دەکرێن، ئەوەش بێ متمانەیی لای بازرگانان و وەبەرهێنەران دروستکردووە.

هەرچەندە بڕیارەکەی ترەمپ بۆ پاڵپشتیکردنە لە بەرهەمی ناوخۆ، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە سەپاندنی پێناسی گومرگی لەلایەن ئەمریکاوە، بێ وەڵام نامێنێتەوە لەلایەن هاوبەشە بازرگانییەکانی ئەو وڵاتەوە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٢٦ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦١٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٤٦ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٠٢ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦١٥ هەزار دینارە.













گەلەری

‌بەپەلە