AM:08:18:18/02/2025
600 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەدوێنێ بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٥ دۆلار و ٤٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ ٥٩ سەنت بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧١ دۆلار و ٤٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ ٧٥ سەنت بەرزبووەوە هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت.
ئەمە لەکاتێکدایە،
ترامپ هەفتەی رابردوو سەپاندنی باجی٪٢٥ لەسەر هاوردەکردنی نەوتی مەکسیک و کەنەدا و
٪١٠ی لەسەر نەوتی خاوی کەنەدا دواخست، تا ١ی ئادار، کە دانوستان لەگەڵ ئەو وڵاتانە
دەکات.