سەردێڕ:

دڵشاد شەهاب: بۆ خولی داهاتووش نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم دەبێت

PM:08:45:17/02/2025

2628 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم و ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم لەبەرنامەی تاوتوێ رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی ٤٠ دیداری فەرمی ئەنجام داوە لە ئەڵمانیا. دەشڵێت، "بە بڕوای من سەرۆکی داهاتووی هەرێم هەر نێچیرڤان بارزانی دەبێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٥، دڵشاد وەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم لە بەرنامەی تاوتوێ رایگەیاند، "بە بڕوای خۆم وەك ئەوەی لەناو واقیعەكەدام، بۆ خولی داهاتووش نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، نێچیرڤان بارزانی لە ئەڵمانیا ٤٠ دیداری فەرمی ئەنجامداوە و وڵاتانی جیهان لەئاستی وڵاتانی کاریگەر مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەن و لەلای کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی سەقامگیرە.

لەسەر پرسی مووچەش وتی، پێویستە پرسی مووچە بەیەکجاری چارەسەر بکرێت، ناکرێت هەموو پرسی کورد لە مووچە کۆبکرێتەوە و پێویستە کێشەی مووچە کۆتایی پێبهێنرێت. باسی لەوەشکرد، نابێت ئێمە چاوەڕێبین لە دوای ١٥ی هەموو مانگێک چی بڕیارێک لەسەر مووچە دەدرێت.


 













گەلەری