سەردێڕ:

میدیا عەرەبیەکان: گروپە چەکدارەکان ئامادەییان دەربڕیوە بۆ رادەستکردنی غەززە بە دەسەڵاتی فەڵەستین

AM:09:08:17/02/2025

1488 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەکان، حەماس لە نامەیەکدا بۆ ڕێکخراوی کۆمەڵی ئیسلامی، ئامادەیی خۆی بۆ ڕادەستکردنی کەرتی غەززە بە دەسەڵاتی فەڵەستین و لیژنەی حکوومەتیی بۆ بەڕێوەبردنی غەززە پیشانداوە، هاوکات لەبەرامبەردا مەرجی ئەوەی هەبووە دووبارە کارمەندەکانی بگەڕێنەوە بۆ ناو ئیدارەی نوێ.


ئەمرۆ دووشەممە ١٧ـی شوباتـی ٢٠٢٥، میدییا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە ، حەماس تەنیا مەرجی ئەوەی هەبووە کارمەندانی کەرتی غەززە دووبارە بگەڕێندرێنەوە بۆ ناو ئیدارەی نوێ یان خانەنشین بکرێن، لەگەڵ گەرەنتی پێدانی مووچەکانیان.

هاوکات، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتیی ئەمریکا رایگەیاند، بڕیارە لەم هەفتەیەدا دانوستانەکان سەبارەت بە قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە و ئاڵوگۆڕی بارمتە ئیسرائیلییەکان بەرانبەر زیندانیانی فەڵەستینی بەردەوام بن.

ئەمەلەکاتێکدایە، قبووڵکردنی حەماس بۆ ڕادەستکردنی کەرتی غەززە بە دەسەڵاتی فەڵەستین، دوای فشار زۆری میسر بووە، بۆ سەر شاندی بزوتنەوەی حەماس دوای ئەوەی سەردانی قاهیرەیان کردووە.














گەلەری