AM:08:32:17/02/2025
760 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ٨١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٧ سەنت بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی شوباتـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧٠ دۆلار و ٧١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی تاڕادەیەک لە جێگیریدایە.
هاوکات، دابەزینی
نرخی نەوت دوای دەستبەکار بوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا دێت کە لە دوای دەستبەکار
بوونی رۆژ بە رۆژ نرخی نەوت رووی لە دابەزینە.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
ترەمپ هەفتەی رابردوو سەپاندنی باجی ٢٥٪ لەسەر هاوردەکردنی نەوتی مەکسیک و کەنەدا
و١٠٪ـی لەسەر نەوتی خاوی کەنەدا دواخست، تا ١ـی ئادار، کە دانوستان لەگەڵ ئەو وڵاتانە
دەکات.