سەردێڕ:

ناتانیاهۆ: ئەگەر هەموو بارمتەکانی ئیسرائیل ئازاد نەکرێن دەرگاکانی دۆزەخ بە رووی حەماس دەکەینەوە

PM:05:36:16/02/2025

1712 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، دەروازەکانی دۆزەخ بەسەر حەماس دەکەینەوە ئەگەر حەماس هەموو بارمتەکانی ئیسرائیل ئازاد نەکرێن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٥، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بە دڵنیاییەوە دەروازەکانی دۆزەخ لە کەرتی غەززە دەکەینەوە، ئەگەر هەموو بارمتەکانمان ئازاد نەکرێن توانای سەربازیی حەماس و دەسەڵاتی سیاسی لە غەززە لەناو دەبەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، دیدگای بوێرانەی ترەمپمان بۆ ئایندەی غەززە تاوتوێ کرد و کاردەکەین بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەم دیدگایە بەدی بهێنرێت.

ناتانیاهۆ وتی، "ئیسرائیل و ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ ستراتیژی هاوبەشیان هەیە لە کەرتی غەززە".

جەختی لەوەش کردەوە کە ئیسرائیل لە رووی سەربازی و سیاسییەوە حەماس لە کەرتی غەززە لە ناو دەبات.

ئێوارەی دوێنێ شەممە مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە ئیسرائیل و یەکەم وێستگەی گەشتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە سعودیە و ئیماراتیش لەخۆدەگرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، شەری نێوان ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە نزیکی ١٥ مانگ بەردەوام بوو دواتر گەیشتنە ئاگربەست بەڵام لە ئێستادا ناکۆکی و کێشە هەیە لەسەر ئازاد کردنی بارمتەکانی نێوان هەردوولا، ئیسرائیل ئەمڕۆ دووەم هێرشی ئاسمانی کردە سەر کورتی غەززە.













گەلەری

‌بەپەلە