AM:09:52:16/02/2025 
        
      6508 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       بەهۆی داڕوخانی کانێکی زێڕەوە لە وڵاتی مالی ٤٨ کەس گیانیان لەدەست داوە، لەکاتێکدا ژمارەی ئەو کەسانەی کارییان تێدا کردووە دوە هەزار کەس بوون.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمرۆ یەک شەممە ١٦ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بەرپرسانی مالی رایانگەیاند، لەکۆی دوو هەزار کەس لە کانەکەدا تا ئێستا ٤٨ کەسیان بەهۆی ڕوداوەکەوە گیانیان لەدەست داوە کە ژن و منداڵیان تێدایە.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
لە وڵاتی مالی کانە زێڕەکان یەکێکن لەو شوێنانەی زۆرترین کەس تێیاندا گیان
لەدەست دەدەن، هەرچەندە وڵاتەکەش یەکێکە لەو وڵاتە ئەفریقییانەی زێڕێکی زۆر بەرهەمدەهێنێت،
بەڵام لە ڕیزی پێشەوەی وڵاتە هەژارەکان هەژماردەکرێت.
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             