AM:08:59:16/02/2025
984 جار خوێندراوەتەوە
بڕیارە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا لە چەند رۆژی داهاتوودا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و نێردەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بچنە سعودیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی شوباتـی ٢٠٢٥، هەریەک لە مایک والتز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، مارکۆ روبیو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕیارە گەشت بۆ سعودیە بکەن و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای روسیا کۆببنەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا.
ئاماژە بەوەشکرا، تا ئێستا دیار نییە کام بەرپرسانی روسیا بەشداری لە
کۆبوونەوەکە دەکەن بەڵام پێشتر سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە کە کرێملین تیمێکی
دانوستانکاری ئاست بەرز کۆدەکاتەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکادا
بکات.
ئەوەشی خستەڕوو،
دەکرێت ئەو بەرپرسە روسییەی کە رۆڵێکی سەرەکی لە پشت پەردەوە بینی لە رێکەوتنی
ئازادکردنی زیندانییەکانی ئەم دواییەی ئەمریکادا بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا بکات.