لە دوای رووخانی رژێمی ئەسەدەوە، سەرۆکی نوێی سوریا دەستیکردووە بە سۆراغکردن بۆ ئاشکراکردنی سامانی ئەسەد و هاوپەیمانەکانی، بەپێی ئاژانسی رۆیتەرزیش ژمارەی ئەو کەسانەی حکومەتی سوریا بە ئامانجی گرتوون ١٢ کەسن و حکومەتیش توانیویەتی دەستی بە چەند کەسێکیان بگات.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ئاژانسی رۆیتەز بڵاویکردەوە، حکومەتی نوێی سوریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع، دەستیانکردووە بە بەدواداچوون و ئاشکراکردنی سەرچاوە داراییەکانی رژێمی پێشووی بەشار ئەسەد.
ئاماژە بەوەشکراوە، حکومەت لیژنەیەکی تایبەتی پێکهێناوە بۆ ئاشکراکردنی ئەو
کەسانەی پەیوەندییان بە ئەسەدەوە هەبووە.
ئاژانسەکە ئەوەی خستووتەڕوو، ژمارەی ئەو کەسانەی حکومەتەکەی ئەحمەد شەرح بە
ئامانجی گرتوون ١٢ کەسن.
وەزیری بازرگانی سوریاش دەلێت، ئەسەد و هاوپەیمانەکانی ئابوریی
وڵاتەکەیان بەدەستەوە بووە ناتوانین بەئاسانی دەریانبکەن.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، هەڵهاتنی لەناکاوی بەشار ئەسەد لە رۆژی ٦ـی کانونی دووەمـی ساڵی رابردوو
دەرفەتی نەدا بە هاوپەیمانەکانی تا سامانەکانیان و خۆیان دەرباز بکەن.