سەردێڕ:

کاتی کۆبوونەوەکەی ترەمپ و پوتین ئاشکرا کرا

PM:11:05:15/02/2025

3360 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسێکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكی رووسیا لە سعودیە کۆببنەوە.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ئاژانسی بلومبێرگ رایگەیاند، وڵاتی سعودیە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە پێشوازی لە کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا بکات.

ئاژانسی بلومبێرگ ئاماژەی بەوەشکردووە، وادەی کۆبوونەوەکە کۆتای ئەم مانگە دەبێت.

هاوکات، لە کۆبوونەوەکەی ترەمپ و پوتیندا، یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکان قسەکردن دەبێت لەسەر کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا.

وەزارەتی دەرەوەی سعودیەش رایگەیاندووە، پێشوازی لە هەموو ئەو هەوڵانە دەکەن کە ئامانجیان بەدیهێنانی ئاشتیی بێت لە نێوان رووسیا و ئۆکرانیا.

 

 













گەلەری