گروپە چەکدارەکانى غەززە سێ بارمتەى ئیسرائیلی دیکەیان ئازاد کرد لەبەرامبەردا ئیسرائیل ٣٦٩ زیندانی فەڵەستینی كە ژمارەیەكیان زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنرابوو ئازاد دەکات.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ئیسرائیل ٣٦ سزادراوی هەتاهەتایی و ٣٣٣ زیندانیكراوی دیكە ئازاد دەكات كە لە دوای حەوتی ئۆكتۆبەرەوە دەستگیر كرابوون.
ئەوەش دوای ئەوەی كە بزوتنەوەی حەماس ناوی سێ بارمتەى ئیسرائیلی بڵاوكردەوە
كە رۆژى شەممە لە چوارچێوەی قۆناغی یەكەمی رێككەوتننامەی ئاگربەستدا ئازادی دەكات
کە هەریەك لە (ساجی دیكڵ چین و یایر هورن) رادەستی خاچى سوری نێودەوڵەتى کرا و
بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیش ئاشكرای كرد بارمتەیەکی ئیسرائیلی كە هەڵگری رەگەزنامەی
روسیە بەناوی (ئەلیكساندەر توربانۆڤ) رادەست کردووەتەوە.
هاوکات، ئاژانسەکانى هەواڵ لە زاری بەرپرسێكی باڵای ئیسرئیلەوە بڵاوی كردووەتەوە
ئەگەر حەماس ئەو سێ بارمتەیەی كە بەڵێنی داوە بەپێی رێككەوتنەكە رادەستی بكاتەوە،
ئەوا ئیسرائیل ناگەڕێتەوە بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ و درێژەش بە ئاگربەستەكە دەدات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، تاكو ئێستا ١٩ بارمتەى ئیسرائیلی و سەدان فەڵەستینی لە
چوارچێوەى رێککەوتنى ئاگربەستى غەزە ئازاد كراون.