سەردێڕ:

نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی

AM:09:20:15/02/2025

2000 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کرد، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٨٨٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٤٧ دۆلار نزمبووەوە.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٥، لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەپ وەک سەرۆکی ئەمریکا نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، بەڵام ئەمڕۆ نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو ٤٦ دۆلار دابەزی.

هاوکات، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمیش دابەزی کە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ١٠ دۆلار نزمبووەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، دووشەممەی رابردوو پێناسی گومرگیی بەسەر هەموو بەرهەمێکی ئەلەمنیۆم و ئاسندا سەپاند، کە هاوردەی ئەمریکا دەکرێن، ئەوەش بێ متمانەیی لای بازرگانان و وەبەرهێنەران دروستکردووە.

 

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٢١ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦١٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٣٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٩٥ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦١٠ هەزار دینارە

 













گەلەری