PM:11:11:14/02/2025 
        
      10960 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       سەرۆک وەزیرانی هندستان سەردانی ئەمریکای کرد و چەند رێککەوتنێکی بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتە واژۆ کرد، ترەمپیش پێشنیازی دروستکردنی رێڕەوێکی نوێی بازرگانی کردووە کە لە هندستانەوە دەستپێدەکات و بەناو رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تێدەپەڕێت بۆ ئەوروپا.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، میدیاکانى هندستان بڵاویانکردەوە، نارێندرا مودی، لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا چەند رێککەوتنێک واژۆ کراوە و ترەمپ رایگەیاند، ئاسانکاری دەکەن بۆ فرۆشتنى فرۆکەى جەنگی پێشکەوتووى وەک ئێف ٣٥ وتیشى، لەگەڵ هندیستان رێککەوتوون لەسەر دروستکردنی یەکێک لە گەورەترین رێگا بازرگانییەکان کە لە مێژوودا دەستپێدەکات و بەناو ئیسرائیل و ئیتاڵیادا تێدەپەڕێت و دواتر دەچێتە ئەمریکا.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
ترەمپ پشگیری خۆیشی بۆ هندستان دووپاتکردەوە
بۆ ئەندامبوون لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە کە گرنگی بە هەمامەنگی نەوت و گاز و وزەی
ئەتۆم دەدات و ئەم پابەندبوونە کاریگەری دەبێت لە خێراکردنی هندستان بەرەو وزەی
پاک و بەردەوام و لە هەمانکاتدا هاوکاری وزەی ئەتۆمی نێوان ئەمریکا و هندستان زیاد
دەکات.
هاوکات، ئەم رێرەوە بازرگانیەى ترەمپ پێشنیازی
کردووە وەک دژایەتیکردنى، رێگاى بازرگانى پشتێن و رێگای چین لێکدەدرێتەوە کە لە رێگەیەوە
ئەو وڵاتە چەند ساڵێکە هەوڵ بۆ کۆنترۆڵکردنی بارزگانى جیهانی دەدات.
		
		 
		 
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             