رووداوێکی دەگمەنی شەممەی رابردوو بڵاوبۆوە، کاتێک لە وڵاتی چیلی باوکێک ڤیدیۆی کوڕە ٢٤ ساڵەکە دەکات، لەو کاتەدا نەهەنگێک قووتی دەدات و دوای سێ چرکە بە زیندوویی ئازادی دەکات.
دوای
رووداوەکە گەنجەکە وتی، "هەستم بەشتێک کرد کە لە پشتەوە خۆی پیاکێشام، سەرەتا
وامزانی شەپۆلێکە، کاتێک سەیری دواوەم کرد رەنگی سپی و نیلیم بینی کە رایدەکێشامە ژێرئاوەکەوە، لەو
کاتەدا پێم وابوو کە هیچ شتێکم پێناکرێ و ژیانم کۆتایی هاتووە."
هاوکات باوکی
ئادریان ئاماژەی بەوەکرد، دوای سێ چرکە لە قوتدانی ئادریان دەرکەوتنەوە.