AM:10:52:14/02/2025 
        
      5868 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       پسپۆڕێکی بواری خۆراک رایگەیاند، لە دوای کەم خواردن و رێجیم، خەوتن زۆرترین کارییگەریی هەیەلەسەر کۆنترۆڵ کردن و گۆڕانکاری کێشی جەستە. دەشلێت، ئەو کەسانەی زیاتر دەخەون زیاتر چەوری لەشیان دادەبەزێت.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمرۆ هەینی ١٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، جۆن ستیڤنسن، پزیشک و پسپۆر لە بواری خۆراک رایگەیاند، بەگوێرەی توێژینەوەیەکی تایبەت لە زانکۆی شیکاگۆ لە ئەمریکا دەرکەوتووە شێوازی خەوتن و کۆنترؤلکردنی کاتی خەوتن یەکێکە لە کاریگەرترین هۆکارەکان لەسەر گۆڕانکاری کێشی لەش و کەمکردنی کێش.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
ئاماژەی
بەوەشکرد، لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە ئەو بەشداربووانەی کە بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر و
نیو دەخەون، بە رێژەی لەسەدا ٥٠ زیاتر بارستەی چەوری جەستەیان لەدەست داوە بە بەراورد
بەو کەسانەی کە تەنها ٥ کاتژمێر و نیو لە شەوێکدا دەخەون.
باسی
لەوەشکرد، کەم خەوی تەنها کاریگەری لەسەر کێش نییە، بەڵکو دەبێتە هۆی دابەزین و
بێتوانا کردنی ماسولکەکانیش، ئەمەش دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی میتابۆلیک
هەبێت لە کاتێکی درێژخایەندا.
		
ستیڤنسۆن جەختی
لەوە کردەوە کە خەوتن دەتوانێت دووەم "کۆنتڕۆڵی سەرەکی" میتابۆلیزم بێت،
دوای ڕێجیم.
		
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             