سەردێڕ:

ده‌میرتاش لە بەرامبەر هەوڵەکانی بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ خەڵات دەکرێت

AM:10:15:23/07/2021

2432 جار خوێندراوەتەوە

لە مانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵ هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە بەرامبەر هەوڵەکانی بۆ داکۆکیکردن لە مافی ئەو نەتەوانەی لە ژێر هەڕەشەدان لەلایەن شارەوانی ڤایمەری ئەڵمانیاوە خەڵات دەکرێت.


شارەوانی شاری ڤایمەری ئەڵمانیا لە راگەیەنراوێکدائاماژەی بەوەکردوە، کۆمەڵەی داکۆکیکردن لە مافی ئەو نەتەوانەی لە ژێر هەڕەشەدان خەڵاتی ئەمساڵی داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤی بەخشیووە بە سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە.)

باس لەوەشکراوە، لەبەر ئەوەی سەڵاحەدین دەمیرتاش هەموو هەوڵەکانی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە رێگەی ئاشتیانە و گفتوگۆ لە تورکیادا خستووەتەگەڕ، هاوکات،دەمیرتاش داکۆکی لە دیموکراسی، ئازادی، مافەکانی کورد، ئاشوری، ئەرمەنییەکانی تورکیا کردووە و داوای خوێندنی بە زمانی دایکی کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە،شارەوانی ڤایمەر داوادەکات کەسێک بە نوێنەرایەتی سەلاحەدین دەمیرتاش خەڵاتەکە وەربگرێت،بەهۆی ئەوەی لەئێستادا دەمیریاش لە زینداندایە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵانە ئەنجومەنی شارەوانی شاری ڤایمەری ئەڵمانیا لە رێگەی کۆمەڵەی داکۆکیکردن لە مافی ئەو نەتەوانەی لە ژێر هەڕەشەدان، خەڵاتی مافەکانی مرۆڤ بە کەسایەتییەک دەدات.













گەلەری