سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە ٥٣ ملیار دۆلارمان بۆ بنیادنانەوەی غەززە پێویستە

AM:09:39:14/02/2025

948 جار خوێندراوەتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، سەرەڕای ئاگربەست لە غەززە، کارەساتە مرۆییەکان بەردەوامن. وتیشی، زیاتر لە سێ سەدە و نیویان بۆ بنیادنانەوەی ئەو شارە پێویستە.


ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، نەتەوەیەکگرتووەکان لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە، کارەساتی مرۆیی لەو کەرتە بەردەوامە و شارەکە بە نزیکەیی داڕماوە و وێران بووە.

وتیشی، زیاتر لە ٥٣ ملیار دۆلاریان بۆ بنیادنانەوەی غەززە و کۆتاییهێنان بە کارەساتی مرۆیی لەو کەرتە پێویستە.

پێشتریش نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاندبوو،  بۆ دووبارە بنیادنانەوەی غەززە بەو شیوەیەی کە پێشتر هەبووە پێویستیان بە ٣٥٣ ساڵە.

هەروەها لای خۆشییەوە جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای دەستبەجێ دابینکردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە و راگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەی و ئازادکردنی هەموو دیلەکان کرد.













گەلەری