نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٩٢٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ١١ دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی شوباتی ٢٠٢٥، لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەپ وەک سەرۆکی ئەمریکا نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، لەم هەفتەیەدا نرخی زێڕ بەردەوام رووی لە بەرزبوونەوەیە و گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا.
هاوکات،
نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم دووبارە بەرزبووەوە.
ئەمە
لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، دووشەممەی رابردوو پێناسی گومرگیی بەسەر هەموو
بەرهەمێکی ئەلەمنیۆم و ئاسندا سەپاند، کە هاوردەی ئەمریکا دەکرێن، ئەوەش بێ
متمانەیی لای بازرگانان و وەبەرهێنەران دروستکردووە.
نرخی زێڕ لە
بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە
١٨ بە ٥٣٠ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە
٢١ بە ٦١٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە
٢٢ بە ٦٤٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە
٢٤ بە ٧٠٦ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی
عەیارە ٢١ بە ٦١٨ هەزار دینارە