سەردێڕ:

ئەمریکا: ساڵی داهاتوو بەرهەمهێنانى نەوت ملیۆنێک بەرمیل لە پێویستى بازاڕ زیاتر دەبێت

PM:11:41:13/02/2025

3972 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی وزەی ئەمریکا، پێشبینی دەکات زیادەی نەوتی جیهانی لە پێشبینییەکانی پێشووی بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتوو زیاتر بێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ئیدارەی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، بازاڕەکانی نەوتی جیهانی لە ساڵی ٢٠٢٦ـدا بە تێکڕا یەک ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرهەمهێنانی زیادە تۆمار دەکەن، ئەمەش لە کاتێکدا پێشبینییەکانی پێشووی کە لە ڕاپۆرتەکەی مانگی رابردوودا ٨٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بوو، ئەم رێژەیە دوو هێندە زیاترە لەو زیادەیەی کە ئاژانسەکە پێشبینی دەکات بۆ ئەمساڵ.

هاوکات، ئەم پێشبینیانە لەسەر بنەمای ئەو خەمڵاندنانەن کە بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا و دەرەوەی ئۆپێک بەهێزتر دەبێت لەوەی پێشتر پێشبینیدەکرا، ئەم گەشەکردنە لە بەرهەمهێناندا ڕەنگە ببێتە ئاڵەنگارییەک بۆ پلانەکانی وڵاتانى ئۆپێک پڵەس بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی وەستاو لەمساڵدا.

ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا پێشبینی دەکات، ئەگەر ئۆپێک پڵەس بڕیاری زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی نیسانی داهاتوودا بدات.

 













گەلەری